AP ١٤٠٠ ڕێبەندان ٤ ١١:٠٦

قەیس خەزعەلی:

شاندی هاوئاهەنگی شیعە هێزێکی ڕاستەقینەی سیاسی لە عێراقە

شاندی هاوئاهەنگی شیعە هێزێکی ڕاستەقینەی سیاسی لە عێراقە

ئەمینداری گشتی عەسائیب ئەهلی حەق بە وتنی ئوەی کە شاندی هاوئاهەنگی شیعە هێزێکی ڕاستەقینەی سیاسییە، وتی: ئەو شاندە بە مەبەستی ئاسایشلە عێراق، درێژە دەداتە یەکگرتوویی و یەکپارچەیی خۆی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، قەیس خەزعەلی ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی عەسائیب ئەهلی حەق لە تویتەر بە ئاماژە بە نوێترین گۆڕانکارییەکانی عێراق نووسی: شاندی هاوئاهەنگی شیعە هێزێکی ڕاستەقینەی سیاسی لە عێراقە کە خواست و داواکارییەکانی ملیۆنان هاووڵاتی عێراق نوێنەرایەتی دەکات.

لە درێژەی تویتەکەی خەزعەلی هاتووە: هۆکاری هەڵوێستی ئارام و پەیامە ئاشتیخوازانەکانی شاندی هاوئاهەنگی شیعە ئەوەیە کە ئەو شاندە لە ئاستی گەڵاڵە دوژمنکارانەکان لە دژی عێراق و گەلەکەی ئاگادارە و دەزانێت چ گەڵاڵەیەک بۆ منداڵانی یەک نیشتمان و یەک ئایین داڕێژراوە.

خەزعەلی لە کۆتایی تویتەکەیدا بە ئاماژە بە ئایەی «و تعاونوا علی البر و التقوی و لا تعاونوا علی الاثم و العدوان» جەختی کرد: شاندی هاوئاهەنگی درێژەی دەداتە یەکپارچەیی و یەکگرتوویی خۆی و هەموو هەوڵی خۆی بۆ پەڕاندنەوەی عێراق و گەلەکەی بەرەو کەناری ئاسایش دەخاتە گەڕ.

News ID 40817

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha